زێرەڤانی راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەی كۆگای تەقەمەنی بڵاودەكاتەوە
"ئەو تەقەمەنیانە لەناو دەبەین كە لە شەڕی داعش دەستمان كەوتوون"
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، لەبارەی رووداوی تەقینەوەی كۆگای تەقەمەنی لە ھەولێر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، بڕیاردراوە ھەموو ئەو تەقەمەنیانە لەناو ببرێن كە لەشەڕی داعش دەست پێشمەرگە كەوتوون، چونكه ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی لێده‌كرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه رووداوه‌كه دووره له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌پێی ستاندار و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی درووست نه‌كراون".
دەقی راگەیەندراوەكەی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤان
كاتژمێر 10ی شه‌وی شه‌ممه(26-8-2017) له كۆگایه‌كی ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشی تێدا هه‌ڵگیرابوو ئاگر كه‌وته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی نمایش كردن و كاری تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی به‌كارده‌هێنران و له ئه‌نجامدا به‌شێكی زۆریان سووتان.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووداوه‌كه دووره له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌پێی ستاندار و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی درووست نه‌كراون. هه‌روه‌ها بڕیارماندا له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستكه‌وتی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵگیرابێ له‌ناویان به‌رین چونكه ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی لێده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
27-8-2017