به ڤیدیۆ... چێڵسی به سه‌ركرایه‌تی ئیسپانیاییه‌كان له ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه
مۆرتا بووه یه‌كه‌مین یاریزان له پرێمه‌رلیگ ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات

له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له نێو یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یاریگه‌ی ستافۆرد بریج له له‌نده‌ن، یانه‌ی چێڵسی میوانداریی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی شاری لیڤه‌رپوولی كرد.
له خوله‌كی 27 سیسك فابریگاس به ئه‌سیستێكی مۆراتا گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، دواتر ئه‌لڤارۆ مۆراتا دووه‌مین گۆڵی له خوله‌كی 40 بۆ چێڵسی زیاد كرد.
مۆراتا بووه یه‌كه‌مین یاریزان ل مێژووی پرێمه‌رلیگ كه توانیویه‌تی له دوو یاری ده‌ستپێكی خۆی ئه‌سیست و گۆڵ ده‌كات.
یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی 6 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا، خاڵه‌كانی ئێڤه‌رتۆن له 4 خاڵ وه‌ستا.