به‌غدا له قه‌رزى سندووقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشكى هه‌رێمى كوردستان نادات
قه‌رزه‌كه قۆناغ به قۆناغ راده‌ستی عێراق ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى به‌غدا، 16 ملیار دۆلاری دیكه له سندوقی نه‌ختینەی نێودەوڵەتی وه‌رده‌گرێت و هه‌رێمی كوردستانیش هیچ پشكێكی له قه‌رزه‌كه نیه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24ى راگه‌یاند: سندوقی نه‌ختینەی نێوده‌وڵه‌تی، 16 ملیار دۆلاری دیكه وه‌كو قه‌رز به عێراق ده‌دات، به‌ڵام قه‌رزه‌كه قۆناغ به قۆناغ راده‌ستی عێراق ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه عێراق له 21 ملیار دۆلاری كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی، هه‌مووی له شێوه‌ی قه‌رز پڕده‌كاته‌وە بۆیه ئه‌و قه‌رزانه‌ی تا ئێستاش وه‌ری گرتووه، به‌شێكی له شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و به‌شێكی دیكه‌یشی له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان هیچ رۆڵێكی نه‌بووه له زیادكردنی داهاتی عێراق و هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر راده‌ستكردنی 550 هه‌زار به‌رمیلی نه‌و‌تی رۆژانه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وتوون، بۆیه هیچ پشكێكی له‌و قه‌رزه‌دا نابێت.