پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو
داعش زیانی زۆره و ژماره‌یه‌ك پیشمه‌رگه بریندارن
K24 - هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری خوورماتوو به كوردستان 24 راگه‌یاند: "هێزه‌كانیان توانیوویانه هێرشێكی تووندی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن كه له میحوه‌ری شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو كردبوویانه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه، كاتژمێر 1:00 شه‌وی رابردوو، چه‌كارانی داعش هێرشیكردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌وجی چواری لیوای 11ـی پێشمه‌رگه له گوندی زه‌رگه‌ی میحوه‌ری خورماتوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیوویانه هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان لێبده‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا 1 پێشمه‌رگه‌ی فه‌وجی 4ـی لیوای 11 به ناوی (سلێمان فه‌قۆ هه‌ركی) شه‌هید بووه.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان له‌و شه‌ره‌دا 12 چه‌كداری داعش كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌یه به ناوی ئه‌بو عه‌بدوڵڵای ئه‌نساری كوژراون.