"گواردیۆلا و ڤینگه‌ر له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
پێشبینی ده‌كرێت له دوایین ساتی مێركاتۆی هاوینه ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕكردن رووبدات

میدیاكانی بریتانیا به گه‌رمی باس ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزانی یانه‌كانی ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29 ئابی 2017، پێگه‌ی گاردیانی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه بەرپرسانی مانچێستەر سێتی بۆ جاری یەکەم بە فەرمی داوای گواستنەوەی ئالێکسس سانچیزیان لە ئارسێناڵ کرد.
سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردەوە کە ستیزێن بۆ گواستنەوەی هێرشبەری شیلیایی لەگەڵ هاوتا لەندەنیەکەیان دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و لە پێناو بەدەست هێنانی ئەو یاریزانە ئامادەن رەحیم ستێرلینگ و بڕێکی پارە پێشکەش بە تۆپ هاوێژەکان بکەن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل، ڤینگه‌ر له مێژه خواستی گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستێرلینگی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی مانه‌وه‌ی سانچێز ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئالێكس سانچێز خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه كه له پێناو به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ ئارسێناڵ جێده‌هێڵێت، هه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌مین یانه‌ش كه ئاره‌زووی ده‌كات گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا، بژارده‌ی دووه‌میشی یاریكردنه بۆ یانه‌ی بایرن میونشن.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی تۆپهاوێژەکان بەهۆی ئەوەی کە سانچێز تەنها ساڵێکی لە گرێبەستەکەی ماوە و بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە خۆرایی لە دەستی نەدەن، ناچارن لە دوو رۆژی داهاتوو پێش داخستی وادی گواستنەوەی یاریزانان ئەو یاریزانە بفرۆشن و پێشبينى ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی گۆرینه‌وه‌ی سانچێز به ستێرلینگ نزیكترین بژارده بێت.
