شاندێكی باڵای لایه‌نه عێراقییه‌كان دێنه هه‌ولێر
شاندێكی باڵای لایه‌نه عێراقییه‌كان دێنه هه‌ولێر
K24 -هه‌ولیر:
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی باڵای لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بنه‌وه.
ماجد بازرگان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه له‌داهاتوودا ده‌بینه دوو دراوسێ.
بازرگان ده‌شڵێت، هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم ناكه‌ین، چونكه پێشتر به‌غدامان ئاگادار كردۆته‌وه، كه ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.