5 هۆكار له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، ترسی خستۆته دڵی هانده‌رانی ریال مه‌درید
هانده‌رانی ریال مه‌درید ترسیان له شكستێكی گه‌وره هه‌یه

یانه‌ی ریال مه‌درید دوای دوو یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا، بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سوسیداد رووده‌كاته یاریگه‌ی ئانۆیتا، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیاش هانده‌رانی یانه‌ی شایانه ترسیان له‌وه هه‌یه جیاوازی خاڵه‌كانی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ بۆ 7 خاڵ زیاد بێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ترسیان له‌م 5 هۆكاره‌ی خواره‌وه هه‌یه كه یانه‌كه‌ی تووشی شكست بكات.
1ـ له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی گۆڵكردن: یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین دوو یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤالێنسیا و لیڤانتی چه‌ندان ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له لالیگا له‌ده‌ستداوه، گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزێما له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه پادشای له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته ئاسانه‌كان بوون، هانده‌ران ترسیان له‌وه هه‌یه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌مان سیناریۆ دووباره ببنه‌وه.
2ـ ئاستی به‌رگریكاران: ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو به‌هێزی به‌رگریكارانی سه‌رجه‌م ناسناوه گه‌وره‌كانی چنییه‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئاستی به‌رگریكاران جۆرێك له نارێكی پێوه دیاره، له دوو یاری رابردووش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیڤانتی و ڤالێنسیا 3 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندراوه.
3ـ به‌هێزی هێڵی هێرشبه‌ری ریال سوسیداد: یانه‌ی سوسیداد ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، له 3 یاری رابردوو، هیچ خاڵێكی له‌ده‌ستنه‌داوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له‌سه‌ر پێشه‌نگی خوله‌كه ركابه‌ری بارسێلۆنا ده‌كات و هێرشبه‌رانیشیان 10 گۆڵیان تۆمار كردووه و خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌رانن له‌م وه‌رزه.
4ـ كه‌موكوڕی له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید: زیزۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له تواناكانی كریستیانۆ و كاسێمیرۆ بێبه‌شبووه، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی پێكانه‌وه گومان له به‌شداریكردنی تۆنی كرووسیش ده‌كرێت و كه‌ریم بێنزێماش له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بێت.
5ـ یاریگه‌ی ئانۆیتا: یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا كه روویكرده ئه‌م یاریگه‌یه له ئۆكتۆبه‌ری 1982 له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بوو، یارییه‌كه‌شی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی سوسیداد دۆڕاند، دواتر له 25/1/1998 له لالیگا شكتێكی دیكه‌ی له‌م یاریگه‌یه نووسییه‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 4 ـ 2 گۆڵ دۆڕاند، له وه‌رزی دواتریش دیسان له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه 3 گۆڵی خوارد و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه له 29/10/2000 بوو، كاتێك به ئه‌نجامی (1 ـ 4) گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام له وه‌رزه‌ی 2003 یانه‌ی شایانه دیسان تووشی شكستێكی دیكه‌ی گه‌وره بوو، 4 جار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
به‌ڵام له دوایین دوو یاری رابردوو، له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه، یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و گاریس به‌یلیش 3 گۆڵی كردووه.