به ڤیدیۆ...دوای ساڵانێكی زۆر ریال مه‌درید داستانی سه‌ركه‌وتنی له یاریگه‌ی دۆرتمۆند تۆمار كرد
كریستیانۆ به جیاوازی 12 گۆڵ له لیۆنێل مێسی دووركه‌وته‌وه

ريال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای 8 ساڵ یه‌كه‌مین داستانی سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پارك نووسییه‌وه و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی دۆرتمۆندی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ 26 ئه‌یلوولی 2017، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد، له خوله‌كی 18 گاریس به‌یل یانه‌ی ئیسپانیاییه‌كه‌ی به گۆڵێك پێخشت، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه شایانه‌كه ته‌واو بوو.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، له خوله‌كی 50 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد، دوای 4 خوله‌ك ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری یانه به‌رگزه‌رده‌كان جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و تۆڕی یانه شایانه‌كه‌ی هه‌ژاند، به‌مه‌یش هێرشبه‌ره گابۆنییه‌كه له دوای 3 یاری، 3 گۆڵی بۆ یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه كردووه.
دواتر كریستیانۆ له خوله‌كی 79 گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی یانه‌ی دۆرتمۆندی بێهوا كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له چامپیۆنزلیگ گه‌یانده 108 گۆڵ و به جیاوازی 12 گۆڵ له لیۆنێل مێسی ركابه‌ری دووركه‌وته‌وه.