ساڵح موسلیم: بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی رەوایە

"هزری ئه‌و وڵاتانه‌ هزرێكی شۆڤێنییه‌"

K24 - ھەولێر

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)‌ له‌ كۆنگره‌ی حه‌فته‌می پارته‌كه‌ی له‌ شاری رمێلانی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌، بڕیاری گه‌لی باشووری كوردستان ره‌وایه‌ و ته‌واوی وڵاتان له‌ ئێران و عێراق و توركیا بیر له‌ ئاسایشی گه‌له‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌، بیر له‌ ئاسایشی نیشتمانی گه‌لی كوردستان ناكه‌ن.

هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ گوتیشی، هزری ئه‌و وڵاتانه‌ هزرێكی شۆڤێنییه‌.

Fly Erbil Advertisment