هاوسەرۆکی نوێی پەیەدە: ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی فیدراڵی لە سووریادا

"لەسەر ستراتیجی سیاسی و سەربازی بەردەوام دەبین"

K24 - ھەولێر

شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی نوێی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە لە لێدوانیکی تایبەتتدا بۆ کوردستان 24 دەڵێ ئەوان ئامادەن لەبارەی فیدڕاڵی دانووستاندن لەگەڵ هەموو لایەك بکەن، بەڵام حکومەتی بەعس باسی فیدڕاڵی لە سووریا ناکات.

هەروەها ئایشا حسۆ، هاوسەرۆکی نوێی پەیەدە بە کوردستان24 گوت، ئەوان لەسەر ستراتیجی خۆیان وەك هێڵی سێیەم بەردەوام دەبن و لەسەر پێشڕەوی سەربازی سیاسەتی خۆیان بەڕێوەدەبەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، کە ئەوان ئامادەن لەبارەی مافی ئۆتۆمی لەگەڵ کوردانی سووریا گفتوگۆ بکەن.

Fly Erbil Advertisment