هیگواین دوورخرایه‌وه و پێكهاته‌ی نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ راگه‌یاندرا
چه‌ندان رووخساری نوێ له پێكهاته‌كه ده‌بینرێن
.jpg)
خۆرخی سامپاولی پێكهاته‌ی نوێی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ دوو یاری داهاتووی له پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا راگه‌یاند كه تێیدا گۆنزالۆ هیگواینی دوورخسته‌وه و له شوێنی ئه‌و بانگهێشتی (داریۆ ئیسماعیل پینیدیتۆ)ـی هێرشبه‌ری بۆکاجونیۆرز كرد.
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆ بۆ دوو یاری داهاتووی بانگهێشتی 26 یاریزانی كردووه كه 3 یاریزانیان هی یانه‌ی زینت سان پێتهرسبۆرگی رووسیا.
گۆڵپارێزان:
ـ سێرجیۆ رۆمێرۆ ـ مانچێسته‌ر یونایتد
ـ ئه‌گۆستین فیدریكۆ ـ یانه‌ی ئه‌مێریكای مێكسیكی
ـ ناهۆیل لیگانسیۆ كویزمان ـ تایگه‌رس یوانلی مێكسیكی
به‌رگریكاران:
ـ خاڤیر ماسكیرانۆ ـ بارسێلۆنا
ـ نیكۆلاس ئۆتامێندی ـ مانچێسته‌ر سیتی
ـ مانوێل مامانا ـ زینت سان پێته‌رسبۆرگ
ـ فیدریكۆ جۆلیان ـ رۆما
ـ گابرێل ماركادۆ ـ سێڤییا
ـ میلتۆن كاسكۆ ـ ریڤه‌رپله‌یت
ـ جێرمان ئه‌لیخاندرۆ پیزیلا ـ فیۆرێنتینا
ناوه‌راستكاران:
ـ ئێڤیر بانیگا ـ سێڤیا
ـ لۆكاس بیلیا ـ ئه‌یسی میلان
ـ ئیدواردۆ سالڤیۆ ـ بێنفیكا
ـ ئه‌نخیل دی ماریا ـ پاریس سانجێرمان
ـ لیاندرۆ دانیێل پاریدێس ـ زینت سان پێترسبۆرگ
ـ پاپڵۆ پێرێز ـ بۆكاجۆنیۆرز
ـ ماركۆس ئاكۆنا ـ سپۆرتینگ لیسبۆنا
ـ فێرناندۆ گاگۆ ـ بۆكاجۆنیۆرز
ـ ئیملیانۆ ریگۆنی ـ زینت
ـ ئینزۆ پێرێز ـ ریڤه‌رپله‌یت
ـ ئه‌لیخاندرۆ داریۆ گۆمێز ـ ئاتڵانتای ئیتاڵیا
هێرشبه‌ران:
لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا
ماورۆ ئیكاردی ـ ئینته‌ر میلان
پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
ـ لاوتارۆ گێرمان ـ لانۆس
ـ داریۆ ئیسماعیل پێندیتۆ ـ بۆكاجۆنیۆرز
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له كاتژمێر 02:30ـی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی داهاتوو میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ ده‌كات، دواتر له 11ـی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ده‌كات.
.jpg)