پێکانەکەی بەیل نوێبووەتەوە و مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت

راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وێلزی بەجێهێشت

گاریس بەیل پێکانە کۆنەکەی نوێبووەتەوە و بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە ریال مەدرید دادەبڕێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەیل راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وێڵزی بەجێهێشتووە، چونکە لە کاتی راهێنانەکانیدا پێکانە کۆنەکەی لێ نوێبووەتەوە و ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی رووسیا بکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، بەیل بەلایەنی کەم چوار هەفتەی پێویستە تاکو دووبارە بتوانێت دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
بەیل لەوەتەی 2013 پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کردووە، ئەمە نۆزدەمین جارە تووشی پێکان دەبێت و تاکو ئێستا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی %53ی یارییەکانی ریال مەدریدی نەکردووە.