بەوێنە.. ئەو یاریزانانەی لە ماڵەوە سەگ بەخێو دەکەن

ئەو ئەستێرانەی هەمیشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وێنەی خۆیان و سەگەکانیان بڵاو دەکەنەوە

K24- هەولێر

ئەوەندەی ئالێکسس سانچێز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دوو سەگەکەی دەبینرێت و ڤیدیۆیان بڵاو دەکاتەوە، ئەوەندە هاوڕێیەکانی لەگەڵی نابینرێن.
خۆشەویستی سانچێز بۆ ئاتۆم و هەمبەر گەیشتووەتە راددەیەک، هێرشبەرە چیلییەکەی ئارسێناڵ لە چەندان ریکلامی چۆنییەتی بەخێوکردنی سەگ و خواردنە جۆراوجۆرەکانی سەگەکانی بەشداریی کردووە.
مەسعوود ئۆزێلی ناوەڕاستکاری ئارسێناڵیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی حەزی بە بەخێوکردنی سەگە، ئۆزێل کە وەکو خۆی دەڵێت بە منداڵی زۆر لە سەگ ترساوە، ئێستا خاوەنی سەگێکە بەناوی بالباو و هەمیشە ئەم سەگە رەشەی لەگەڵدایە و سەگەکەشی کردووەتە هاندەری ئارسێناڵ درێسی گەرنەرزی لەبەرکردووە

ئالێکسس سانچێز و دوو سەگەکەی
ئالێکسس سانچێز و دوو سەگەکەی
مەسعوود ئۆزێل و سەگەکەی
مەسعوود ئۆزێل و سەگەکەی

مێسیش لە ماڵەوە سەگێکی ماڵی هەیە و ساڵی رابردوو ئەویش دەستی بە بەخێوکردنی سەگ کرد و لە ئینستاگرام رایگەیاند، سەگێکی لەلایەن ئانتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوسەری بە دیاری بۆ هاتووە و تاکو ئێستا مێسی سەگەکەی لەگەڵ دوو سەگی هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە ماڵەوە بەیەکەوە دەژین.

مێسی و سەگەکەی
مێسی و سەگەکەی

نێیماریش لەوەتەی 2014وە سەگێکی بەناوی پوکەر هەیە و بەخێوی دەکات و ناوەناوە یاریزانە بڕازیلییەکەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی وێنەی خۆی و سەگە سپییەکەی بڵاو دەکاتەوە.

نێیمار و سەگەکەی
نێیمار و سەگەکەی

مارسیلۆ و ئیسکۆ لە ریزی ریال مەدرید لە دیارترین ئەو یاریزانانەن کە خوویان بە بەخێوکردنی سەگەوە گرتووە، ئیسکۆ سەگەکەی بەناوی مێسی کردووە و سەرەڕای ئەوەی ناوەکەی لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆنا و مێسییەوە بووە هۆی رەخنە و گلەیی، بەڵام ئیسکۆ ناوەناوە وێنەی خۆی و مێسی لە ئینستاگرام بڵاو دەکاتەوە و سەگەکەی زۆر خۆش دەوێت.
مارسیلۆش سەگێکی رەشی گەورەی هەیە و یەکێکە لەو یاریزانانەی هەمیشە لە ماڵەکەی چەند پشیلەیەک و سەگێکی راگرتووە و بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەگ و پشیلەکانی ماڵەکەی بڵاو دەکاتەوە.

مارسیلۆ و سەگەکەی
مارسیلۆ و سەگەکەی
ئیسکۆ و سەگەکەی
ئیسکۆ و سەگەکەی