نوێترین زانیاریی لەسەر تەندرووستی کارڤاخال

رۆژنامەی مارکا: کارڤاخال بەلایەنی کەمەوە دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت

K24- هەولێر

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رەتیدەکاتەوە هیچ مەترسییەک لەسەر داهاتووی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەبێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارڤاخال ئێستا تەندرووستی باشە، بەڵام پزیشکان هۆشدارییان داوەتە بەرگریکارەکە پەلە نەکات و تاکو بە تەواوی لە نەخۆشییەکەی چاک نەبێتەوە، دەست بە یاریکردن نەکاتەوە، کە لە دڵی تووشی ڤایرۆسێک بووە و بەمهۆیەوە لە دوایین یاریی ریال مەدرید بەشداریی نەکرد.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، دەستەی پزیشکی ریال مەدرید لەم چەند رۆژەدا زانیاریی تەواوی لەسەر نەخۆشییەکەی کارڤاخال کۆکردووەتەوە و ئەگەر کەسێکی ئاسایی تووشی ئەم ڤایرۆسە بێت، پێویستی بە دوو تا سێ هەفتە دەبێت تاکو بە تەواوەتی چاکبێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کارڤاخال یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێیە و دوای چاکبوونەوەی دەست بە یاریکردن دەکاتەوە، بۆیە کارڤاخال دوو مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی دەست بە یاریکردن بکاتەوە.