ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مهرزه نێودهوڵهتییهكان ئاساییه
"ھیچ بەربەستێك نییە"
K24 - ھەولێر
دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆسەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن گەلی کوردستانەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە مەرزەکان داخراون و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ راگیراوە، بەڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەودەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و هاووڵاتیان بێ هیچ بەربەستێك گەشتی خۆیان دەکەن.