فڕانس فووتبۆڵ ناوی كاندیدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ ناوی هەر 30 كاندیدەکە ئاشکرا دەکات
K24- هەولێر
گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ دەستی بە ئاشکراکردنی ناوی كاندیدانی خەڵاتی بالۆن دۆر کرد و تاکو ئێوارە ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی 2017 ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ ناوی كاندیدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات و ناوی ئەو 30 یاریزانە ئاشکرا دەکات کە ئەمساڵ رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی گۆڤارە فڕەنسییەکە دەکەن، کە بەگوێرەی بەرنامەی گۆڤارەکە هەر چەند کاتژمێرێک ناوی پێنج كاندید ئاشکرا دەکرێت.
کاتژمێر 10:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر گۆڤارەکە ناوی پێنج كاندیدی ئاشکراکرد و هەریەکە لە (نێیمار داسێلڤا، پاولۆ دیبالا، مارسیلۆ، نگۆلۆ کانتی، لۆکا مۆدریچ) بوونە یەکەم پێنج بەربژێری خەڵاتەکە. دواتر گۆڤارەکە کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ ناوی دووەم قۆناخی بەربژێرەکان ئاشکراکران و هەریەکە لە (لویس سوارێز، سێرخیۆ رامۆس، یان ئۆبلاک، فیلیپ کۆتینهۆ و درێیس مێرتێنز) بوونە دووەم بەشی كاندیدەکان و تاکو ئێستا ناوی 10 كاندید ئاشکراکراون.
بەگوێرەی بەرنامەی گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ، کاتژمێر 06:45, 07:35 و 08:30ی ئێوارە هەرجارەو ناوی پێنج كاندیدی دیکە ئاشکرا دەکرێت.
K24- هەولێر
گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ دەستی بە ئاشکراکردنی ناوی بەربژێرانی خەڵاتی بالۆن دۆر کرد و تاکو ئێوارە ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی 2017 ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات و ناوی ئەو 30 یاریزانە ئاشکرا دەکات کە ئەمساڵ رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی گۆڤارە فڕەنسییەکە دەکەن، کە بەگوێرەی بەرنامەی گۆڤارەکە هەر چەند کاتژمێرێک ناوی پێنج بەربژێر ئاشکرا دەکرێت.
کاتژمێر 10:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر گۆڤارەکە ناوی پێنج بەربژێری ئاشکراکرد و هەریەکە لە (نێیمار داسێلڤا، پاولۆ دیبالا، مارسیلۆ، نگۆلۆ کانتی، لۆکا مۆدریچ) بوونە یەکەم پێنج بەربژێری خەڵاتەکە. دواتر گۆڤارەکە کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ ناوی دووەم قۆناخی بەربژێرەکان ئاشکراکران و هەریەکە لە (لویس سوارێز، سێرخیۆ رامۆس، یان ئۆبلاک، فیلیپ کۆتینهۆ و درێیس مێرتێنز) بوونە دووەم بەشی بەربژێرەکان و تاکو ئێستا ناوی 10 بەربژێر ئاشکراکراون.
بەگوێرەی بەرنامەی گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ، کاتژمێر 06:45, 07:35 و 08:30ی ئێوارە هەرجارەو ناوی پێنج بەربژێری دیکە ئاشکرا دەکرێت.