5 یاریزانی دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا كران

ژماره‌ی به‌ربژێره‌كانی ریال مه‌درید گه‌یشته‌ 4 یاریزان

گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ به‌شی چواره‌می ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا كرد و ژماره‌ی یاریزانه‌ به‌ربژێره‌كانی گه‌یانده‌ 20 یاریزان.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2017، و ناوی ئەو 30 یاریزانە ئاشکرا ده‌كرێت کە ئەمساڵ رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌كه‌ن كه‌ بەگوێرەی بەرنامەی گۆڤارەکە هەر چەند کاتژمێرێک ناوی 5 بەربژێر ئاشکرا دەکرێت.

گۆڤاره‌كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ناوی 5 به‌ربژێری دیكه‌شی راگه‌یاند كه‌ پێكهاتوون له‌ (تۆنی كرووس، ئانتوان گریزمان، سه‌یدۆ مانی، رادمیل فاڵكاو)، به‌مه‌ش ژماره‌ی به‌ربژێره‌كان گه‌یشته‌ 20 یاریزان و چاوه‌ڕوانی 10 یاریزانی دیكه‌ش ده‌كرێت تا 2 كاتژمێری دیكه‌ رابگه‌یه‌ندرێن.

گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئه‌مڕۆ 15 یاریزانی دیكه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (كیڤن دی برۆین، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، داڤید دی خیا، هاری كه‌ین، نێیمار داسێلڤا، پاولۆ دیبالا، مارسیلۆ، نگۆلۆ کانتی، لۆکا مۆدریچ، لویس سوارێز، سێرخیۆ رامۆس، یان ئۆبلاک، فیلیپ کۆتینهۆ و درێیس مێرتێنز.

Fly Erbil Advertisment