سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیە ملیۆنێک و 100 هەزار هاووڵاتی بە دێ برۆین لەگەڵ بەلجیکا بگۆڕێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بۆ بەلجیکا: دێ برۆینمان بدەنێ هەرێمی لیمبۆرگتان دەدەینێ

K24- هەولێر

سەرکوەزیرانی هۆڵەندا بەهۆی سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2018، ئامادەیی وڵاتەکەی دەردەبڕێت لە بەرامبەر کڕینی کێڤن دێ برۆین دەستبەرداری هەرێمێکی وڵاتەکەی بێت بۆ بەلجیکا.
دوای ئەوەی هۆڵەندا نەیتوانی بگاتە مۆندیالی رووسیا و بەلجیکا بە ئاسانی بەبێ هیچ شکستێک بلیتێکی مۆندیالەکەی بڕی، مارک رۆتەی سەرکوەزیرانی هۆڵەندا لە لێدوانێکی بۆ میدیایەکی ناوخۆی هۆڵەندا رایگەیاند، ئامادەن ناوچەی لیمبۆرگ بە بەلجیکا بدەن، لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی بەلجیکا لە تواناکانی کێڤن دێ برۆین.
سەرکوەزیرانی هۆڵەندا راشیگەیاند، دەزانێت ئەمە قوربانییەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای هۆڵەندی و خەڵکی ناوچەکە لەدەست دەدەن، بەڵام هەندێکجار پێویستە بڕیاری سەخت بدەن و ئامانجە لەپێشینەییەکانیان دیاریی بکەن، لە کاتێکدا زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لە ناوچەی لیمبۆرگ دەژین.