له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووريا سێ خۆكوژى داعش ده‌يان هاووڵاتى ئاواره‌يان كرده ئامانج
ده‌يانى ديكه بريندار بوون

K24 – هه‌ولێر:
به هۆى روودانى سێ ته‌قينه‌وه‌ى خۆكوژييهوه، له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووريا زياتر له په‌نجا هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كى پزيشكى له رێكخراوى مانگى سوورى كوردستان، دووپاتيكرده‌وه، كه 50 هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، خۆكوژه‌كانى داعش به ئۆتۆمبيلى بۆمبڕێژكراو، خۆيان كردووه به ناو ئاواره‌كاندا.
سه‌رچاوه‌كه‌ى رێكخراوى مانگى سوورى كوردستان روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قينه‌وانه له ناوچه‌ى ئه‌بو فاسى نزيك سنوورى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى دێرزوور و حه‌سه‌كه روويانداوه.
رۆيته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ناو قوربانييهكاندا ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئاسايش هه‌ن.