یۆپ هاینكس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی
بایرن میونشن گۆڵبارانی فرایبۆرگی كرد

له گه‌ڕی هه‌شته‌می بۆندزلیگا، یانه‌ی بایرن میونشن به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی فرایبۆرگ هێنا و یۆپ هاینكس یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هانده‌رانی یانه باڤارییه‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی فرایبۆرگی كرد.
له خوله‌كی 8 جۆلیان شۆسته‌ری یاریزانی فرایبۆرگ به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 42 كینگلسی كومانی یاریزانی بایرن میونشن گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، تیاگۆ ئالكانتارا له خوله‌كی 63 ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بایرن میونشنی گه‌یانده 3 گۆڵ، پاشان لیڤاندۆڤسكی له خوله‌كی 75 ده‌ركه‌وت و گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات، جۆشوا كیمیچ، ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی بایرن میونشن له خوله‌كی 93 گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد و كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵكردنه‌كان هێنا.
یانه‌ی بایرن میونشن دوای دوو یه‌كسانبوون له بۆندزلیگا، یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه یۆپ هاینكس تۆمار كرد.
یانه‌ی بایرن میونشن به شێوه‌یه‌كی كاتی به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه سه‌ركه‌وت، لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندیش به 9 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئۆبامیانگ وه‌رگرت