به‌ ڤیدیۆ.. ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا راستی و دروستی لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی بارسێلۆنا شی ده‌كاته‌وه‌

دیمه‌نێكی یارییه‌كه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا قسه‌وباسێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا

دوای یه‌كسانبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ لالیگا، دیمه‌نێكی یارییه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌ لایه‌ن یاریزانان و هانده‌رانی بارسێلۆناوه‌ نیگه‌رانی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 60ـی گێمی دووه‌می، تۆپێك له‌ نێو ناوچه‌ی سزای یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ر ده‌ستی ستیڤن ساڤیچی به‌رگریكاری مۆنتینیگۆی  یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ كه‌وت، به‌ڵام ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار نه‌كرد، ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن یاریزانانی بارسێلۆناوه‌ نیگه‌رانی توندی لێكه‌وته‌وه.

دوای یارییه‌كه‌، ئاندۆگار ئۆلیڤه‌ری ناوبژیوانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا له‌ لێدوانێكدا Radio Marcaـى ئيسپانيا، راستی و دروستی رووداوه‌كه‌ی شرۆڤه‌ كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دیمه‌نه‌كه‌ لێدانی پێناڵتی نه‌بوو.

ئاندۆگار ئۆلیڤه‌ر ده‌ڵێت: ساڤیچ مه‌به‌ستی نه‌بوو به‌ ده‌ست رێگری له‌ تۆپه‌كه‌ بكات، به‌ڵام تۆپه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌ستی هات و ئه‌ویش هه‌وڵی دا ده‌ستی دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵام به‌بێ ویستی ئه‌و تۆپه‌كه‌ به‌رده‌ستی ئه‌و كه‌وت، بۆیه‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ له‌ یاسایه‌كانی تۆپی پێ به‌ لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار ناكرێت.

یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنای راگرت، به‌ڵام بارسێلۆنا به‌ 22 خاڵ هه‌ر له‌ پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment