فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان چاڵاکییەکانی تا کاتێکی نادیار دەوەستێنێت
بەهۆی دۆخی سیاسی کوردستانەوە چاڵاکییەکانی تۆپی پێ دەوەستێت
K24- هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەهۆی دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان بڕیاری دا تاکو کاتێکی نادیار سەرجەم چاڵاکییەکانی بوەستێنێت.
ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تاکو کاتێکی نادیار سەرجەم چاڵاکییەکانی دەوەستێنێت و دڵشاد ساڵح، گوتەبێژی فیدراسیۆنەکە بە ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانی راگەیاندووە 'هۆكاری دواخستنی چالاكییهكان بۆ ئهم دۆخه ئاڵۆزهیه، كه له كوردستان هاتووهته پێش، بڕیارماندا بۆ كاتێكی نادیار چالاكییهكانمان بوهستێنین و كاتی دهستپێكردنهوهی چالاكییهكانیش دیار نییه'.
هێشتا وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان نەکرابوو، وابڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ یانە نایابەکان کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر دەستپێکی خولەکە بدات، بەڵام گوتەبێژی فیدراسیۆنەکە بە کوردستان24ی راگەیاند کۆبوونەوەکەشیان بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە، لە خولی نایابی فووتساڵی کچانیش تەنیا گەڕێک بەڕێوەچووە و چاوەڕێش دەکرا رۆژی 6ی مانگی داهاتوو خولی یانە پلە یەکەکان دەستپێبکات.
