كاندیدەکانی لیستی کۆتایی خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2017 ئاشکراکران
مباپێ، دێمبڵی و خیسۆس كاندیدن بۆ بەدەستهێنانی گۆڵدن بۆی 2017
K24- هەولێر
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بەفەرمی لیستی کۆتایی كاندیدەکانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ 2017 ئاشکراکرد، کە رۆژی دووشەممە براوی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت.
دوای ئەوەی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت 24 كاندیدی بۆ خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئاشکراکردبوو، ئەمڕۆ شەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2017 لیستی کۆتایی بەربژێرەکانی ئاشکراکرد و هەریەکە لە گابریێل خیسۆس، هێرشبەری بڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و کیلیان مباپێی هێرشبەری فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی و عوسمان دێمبڵیی هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كاندیدن بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بەدەست بهێنن، کە وابڕیارە دوای دوو رۆژی دیکە، رۆژی دووشەممە براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا بکرێت.
خەڵاتی گۆڵدن بۆی تایبەتە بەو یاریزانانەی تەمەنیان لە خوار 21 ساڵانە و ساڵی رابردوو ریناتۆ سانچێز خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و پێشتریش هەریەکە لە وەین روونی و ماریۆ گۆتزێش ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.