به‌ڤیدیۆ... رێگه‌ی گه‌یشتنی داڵكورد بۆ خولی نایابی سویدی سه‌خت نییه‌

یانه‌ی داڵکورد هیوایی گەیشتنی بە نایاب زیندووه‌

دوای ئەوەی یانەی داڵکورد لە دوو یاریی ڕابردووەی دوچاری دوو شکستی له‌سه‌ریه‌ك هات، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌یشتنی به‌ خولی نایاب دوابكه‌وێت، به‌مه‌ش یانه‌كه‌ پلەی یەکەمی لەدەست دا، له‌ ئێستاشدا یانه‌ی داڵکورد بە 54 خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ جێگیر بووه‌ و بە جیاوازی 4 خاڵ له‌ یانەی برۆما پیوکارنای پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دووره‌ كه‌ بە فەرمی بۆ خولی (ئاڵسڤێنسکان)ـی سویدی سەرکەوتووە، هه‌ڵبه‌ت یانه‌ی داڵكورد بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش یانەی سێیەمی ڕیزبەندیە کە یانەی ترێلبۆرگە.

رێگه‌ی گه‌یشتنی داڵكورد بۆ خولی نایابی سویدی

 یانەی داڵکورد بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی سویدی، پێویستە لە یاریی داهاتوو سەرکەوتن بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بلیتی خولی نایابی سویدی ببڕێت، لە ئەگەری شکستی ئەوا لە یاریی کۆتا گەڕ کە بەرامبەر یانەی ترێلبۆرگە تەنیا بەرامبەربوونێکیش هەر دەیگەیەنەتە خولی نایابی سویدی.

یارییه‌کانی داهاتووی یانەی داڵکورد

 ڕۆژی شەمە بەرواری 28/10 کاتژمێر 03:00 بە کاتی هەولێر لە یاریگایی تایبەت بە خۆی یانەی داڵکورد میوانداریی یانەی گایس دەکات، یانەی گایس لە پلەی 11 ریزبەندی دێت، یاریی دووەم لە بەرواری 4/11 کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە دەبێتە میوانی یانەی ترێلبۆرگ کە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت بە 50 خاڵ.

 چۆن یانەی داڵکورد سەردەکەوێت؟

 یانەی دالکورد لە ئەگەری سەرکەوتنی لە یاریی داهاتوو بەرامبەر یانەی گایس ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ خولی نایابی سویدی، لە ئەگەری شکستی لە یاریی داهاتوو بەرامبەربوونی لە کۆتا گەڕ ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ نایاب، لە ئەگەری بەرامبەربوونی لە هەردوو یاری ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت ئەگەر هەردوو یاری شکست بێنێت چی دەبێت؟

ئەگەر یانەی دالکورد لە هەردوو یاریی شکست بێنێت، دووبارە یانەی دالکورد بێ هیوا نابێت، چونکە پلەی سێیەم بەدەست دێنێت، ئەوکاتە یاریی پلەی ئۆف دەکات لەگەڵ یانەی پلەی 14 خولی نایابی سویدی لە دوو یاریی براوە دیاریی دەکرێت.

ئاماده‌كردنی: داره‌وان حه‌مه‌