هەواڵێکی وەرزشی خۆش بۆ هەموو کوردانی جیهان

ئەوەی 13 ساڵ پێش ئێستا خەون بوو ئێستا بووەتە راستی

K24- هەولێر

ئەوەی پێش 13 ساڵ خەون بوو، ئێستا بووەتە راستی و یانەی داڵکورد سەرکەوتنی بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوێدی مسۆگەرکرد و لەمەودوا یانە کوردستانییەکە لە ریزی یەکێک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا یاریی دەکات.
داڵکورد کە 13 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەند پەنابەرێکی کورد لە سوێد دامەزرا، دوای بڕینی حەوت ئاستی جیاوازی خولەکانی سوێد، لە ساڵی داهاتووەوە و داڵکورد بەشداریی خولی نایابی سوێدی دەکات و لەوێوە رکابەریی بۆ بڕینی بلیتێکی یۆرۆپالیگ یان چامپیۆنزلیگ دەکات.
داڵکورد گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی سۆپێرتان بە گۆڵێکی راوێژ لاوان لە لە گایسی بردەوە و کوڕە کوردەکە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ داڵکورد بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار یانەکە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەردەکەوێت.
دوای یارییەکە لە پەیامێکی تایبەتیان لە رێگەی کوردستان24وە پێشڕەو عەزیزی کاپتنی یانەکە و راوێژ لاوان لاوان و ئەمیری یاریدەدەری راهێنەری داڵکورد سەرکەوتنەکەیان بۆ پێشمەرگە و سەرجەم کوردستانیان کردە دیاری.

ناوی یانەی داڵکورد لە داڵ و کورد پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.
رۆژنامەکانی گاردیان و دەیلی تەلەگرافی بەریتانی و کەناڵی CNNی ئەمریکی لە دوو هەفتەی رابردوودا بە گرنگییەوە باسی دەستکەوتە گەورەکەی داڵکوردیان کرد و یانەکەیان بە نوێنەری میللەتێکی 40 ملیۆنی ناوزەد کردبوو، تەنانەت کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی داڵکورد نووسیویەتی 'هەواڵێکی وەرزشی خۆش بۆ سەرجەم کوردانی جیهان'.
هەموو یارییەک بە هەزاران کورد ئامادەی یارییەکانی داڵکورد دەبن و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەوری یانەکە کۆبوونەتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی سروودی نیشتیمانی وەکو هەڵبژاردەی کوردستان لە یانەکە دەڕوانن و بە نوێنەری راستەقینەی خۆیانیان هەژمار دەکەن.

هەواڵەکەی کەناڵی سکای نیوز عەرەبییە
هەواڵەکەی کەناڵی سکای نیوز عەرەبییە
ئاهەنگی یاریزانانی داڵکورد دوای سەرکەوتنەکەی دوێنێیان