به وێنه... داعش بۆ تیرۆكردنی كریستیانۆ هاته سه‌رهێڵ
له دوای مێسی و نێیمار، داعش هه‌ڕه‌شه له كریستیانۆش ده‌كات
.jpg)
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كه و ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كان زیاتر ده‌بێت، له دوای مێسی و نێیمار، هه‌ڕه‌شه‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆشی گرته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ هه‌ڕه‌شه كردن له كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هاتونه‌ته سه‌رهێڵ.
داعش له سۆشیاڵ میدیا، وێنه‌یه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاو كردۆته‌وه و لۆگۆی مۆندیالی 2018ـی رووسیای داناوه و نووسیویه‌تی: چاوه‌ڕێمان بكه‌ن، به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چی ده‌كه‌ین..
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، داعش هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستپێكردووه كه بڕیاره پاڵه‌وانێتییه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو له 11 شاری رووسیا به‌ڕێوه بچێت.
.jpg)

