كریستیانۆ: ناوبژیوانان به‌رده‌وام زوڵم له ریال مه‌درید ده‌كه‌ن
كریستیانۆ: له دوای رۆیشتنی مۆراتا و خامیس و پیپی ریال مه‌درید به‌هێزتر بووه

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید دوای دۆڕانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تۆتێنهام رایگه‌یاند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه و ده‌شڵێت: ناوبژیوانان زوڵم له ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانه‌كانیدا كه رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: به‌رامبه‌ر تۆتێنهام شایسته‌ی دۆڕان نه‌بووین، به‌ڵام ناوبژیوان ئه‌مجاره‌ش زوڵمی لێكردین، هه‌روه‌كو یاری رابردوو به‌رامبه‌ر جیرۆنا زوڵممان لێكرا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كریس ده‌ڵێت: دووره له راستیه‌وه كه ریال مه‌درید قه‌یرانی هه‌بێت و ته‌نیا ئاستمان دابه‌زیوه وه‌ك هه‌ر یانه‌یه‌ك له جیهاندا.
ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی دۆن رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: نیازم نییه واژۆ له‌سه‌ر هیچ گرێبه‌ستێكی نوێ بكه‌م له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، چ درێژ كردنه‌وه‌بێت یان گۆڕانكاری بێت، ته‌نیا چوار ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌م ماوه.
رۆناڵدۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ریال مه‌درید به‌بێ (كلیپه‌ر پێپی و خامێس رۆدریگێز مۆراتا به‌هێزتره و له‌ماوه‌ی داهاتوو قه‌ره‌بووی ئه‌نجامه خراپه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر دوای یارییه‌كه ره‌تیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رۆناڵدۆ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی بردۆته‌وه و 5 جاریش به باشترین یاریزانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه.
.jpg)