تره‌مپ: به هۆى گرين كارته‌وه ئاژه‌ڵه‌كان روو له وڵاتمان ده‌كه‌ن
(گرين كارد) باش‌ترين خه‌ڵكمان بۆ ناهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، يانهسيبى كارتى سه‌وز (گرين كارد) باش‌ترين خه‌ڵكمان بۆ ناهێنێت.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى فۆكس نيوزدا گوتيشى: ئه‌گه‌ر بڕوانينه سيستمى گرين كارت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له رێگه‌يه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌مريكا، ده‌زانين ئه‌وان باش‌ترين كه‌سه‌كان نين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و گرين كارته بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانيش خۆيان بگه‌يه‌ننه ئه‌مريكا، بۆنموونه ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تاوانه‌ى له نيويۆرك روويدا.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا جارێكى ديكه داواى كرد ئه‌و سيستمه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و گوتى: پێويسته رێگه له كۆچ بۆ ئه‌مريكا بگرين.
پرۆگرامى ديڤيرسيتى ڤيزا له 1990ه‌وه به بڕيارى كۆنگرێس كارى پێده‌كرێت و ساڵانه به هۆيه‌وه 50 هه‌زار كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌مريكا وه‌رده‌گيرێن.