بەوێنە.. خۆزی مۆرینهۆ لە مەدرید دادگایی دەکرێت

بە خۆدزینەوەی لە باجدان تۆمەتبارە

K24- هەولێر

خۆزێ مۆرینهۆ بۆ ئامادەبوونی لە دادگە گەیشتە مەدرید.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و بەڕێوەبەری هونەری ئێستای مانچێستەر یونایتد بۆ ئامادەبوون لە بەردەم دادوەر گەیشتە دادگەی پۆزیلۆ لە مەدرید.
مۆرینهۆ بە خۆدزینەوەی لە باج دان تۆمەتبارە و داواکاری گشتی بە خۆدزینەوەی لە دانی 3,3 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵانی 2011 و 2012 تۆمەتباری کردووە و ئەمڕۆ مۆرینهۆ لە بەردەم دادوەر گوتەی خۆی دەدات.
مۆرینهۆ ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ئەو میدیایانە بدات کە لە بەردەم دادگە چاوەڕێی مۆرینهۆیان دەکرد و خۆزێ رۆژی یەکشەممە لە یاریی لوتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسی، یانەی پێشووی خۆی یاریی دەکات.
جگە لە مۆرینهۆ پێشتر لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆش لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە بە خۆدزینەوە لە باجدان تۆمەتبارکران و مێسی و کریستیانۆش بۆ گوێگرتن لە گوتەکانیان لە دادگە ئامادەبوون.

خۆزێ مۆرینهۆ لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگەی پۆزیلۆ
خۆزێ مۆرینهۆ لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگەی پۆزیلۆ
خۆزێ مۆرینهۆ لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگەی پۆزیلۆ
خۆزێ مۆرینهۆ لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگەی پۆزیلۆ