زێدان: بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بم، به‌ڵام ده‌بێت ئارام بگرم
زێدان پلان و بۆچوونی خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند كه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئارام بگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هۆی دوورخرانه‌وه‌ی كریستیانۆ له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، زیزۆ گوتیشی: له ئێستادا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به كریستیانۆیه.
زیزۆ ده‌شڵێت: سرووشتی من وایه كه هه‌رگیز گوێ به قسه‌ی رۆژنامه‌كان ناده‌م، ئه‌وان هه‌موو كات دژی ئێمه ده‌وستنه‌وه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: نهێنییه‌كی گه‌وره له پشت ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئێمه نییه، هۆكاره‌كانیش زۆر ڕوون ته‌نیا ئه‌مه تۆپی پێیه.
زێدان گوتیشی: پێویست به نیگه‌رانی و ره‌خنه‌گرتن ناكات، ئێمه وه‌رزی رابردووش وه‌ك ئێستا بارودۆخمان خراپ بوو، به‌ڵام دواتر له كۆتاییه‌كه‌ی بینیتان چی روویدا.
زێدان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كان، به‌ڵام پلانی خۆم ناگۆڕم كه بریتییه له (4ـ3ـ3)ـیه، ده‌شڵێت: كارڤاخاڵ و گاریس به‌یل بۆ یارییه‌كه بانگهێشت ده‌كه‌م، به‌ڵام ره‌نگه كارڤاخاڵ بۆ یاری دواتر هه‌ڵبگرم.
ریال مه‌درید سبه‌ی له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و میوانداریی یانه‌ی لاس پاڵماس ده‌كات، یانه‌ی شایانه له دوایین دوو یاری خۆی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس كه‌وتۆته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، دوایینجار ئه‌م دوو یانه‌یه له لالیگا وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن كه تێیدا یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، كه تێیدا گاریس به‌یل له خوله‌كی 47 به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه. گۆڵه‌كانی ریال له لایه‌ن ( ئیسكۆ گۆڵێك و دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش كریستیانۆ تۆماری كرد).
