گواردیۆلا هیچ لە یاسا نازانێت
سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگا رەخنە لە گواردیۆلا دەگرێت
K24- هەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگا رەخنە لە گواردیۆلا دەگرێت و پێیوایە 'هیچ لە یاسا نازانێت'.
بەهۆی پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا و پشتگیریی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا، خاڤیێر تیباسی سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگا رەخنە لە قسەکانی گواردیۆلا دەگرێت و ریگەیاند 'گوادریۆلا زۆر بەباشی تۆپی پێ دەزانێت، بەڵام زۆر شت لەبارەی یاساوە نازانێت'.
قسەکانی تیباس دوای ئەوە هاتن، گواردیۆلا سەرکەوتنەکەی بەسەر ناپۆلی کردە دیاریی بۆ گەلی کەتەلۆنیا و دوای یارییەکە کە 4-2 مانچێستەر سیتی لە ناپۆلی بردەوە، گواردیۆلا هیوای خواستن بە زووترین کات کەتەلۆنیا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت، کە کەتەلۆنیا سەرەتای مانگی رابردوو ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کرد و سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، بەڵام لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە بە تووندی رەتکرایەوە.