بەڤیدیۆ.. سوپرایزێک لە مێسییەوە بۆ ئەگوێرۆ

مێسی بە ڤیدیۆیەک ئەگوێرۆی هاونیشتیمانی دڵخۆش دەکات

K24- هەولێر

مێسی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەگوێرۆ شۆک دەکات و ئەو هێرشبەرەی هاونیشتیمانی دڵخۆش دەکات.

دوای ئەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ بە تۆمارکردنی 178 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەشی راگەیاندنی یانە ئینگلیزییەکە سوپرایزێکیان بۆ هێرشبەرە ئارجێنتینییەکەی یانەکەیان سازکردبوو، پابلۆ زابالێتا و لیۆنێل مێسی بە ڤیدیۆ دوو پەیامی جیاوازیان ئاڕاستەی ئەگوێرۆ کردووە و کۆن بە بینینی پەیامەکانیان دڵخۆش دەبێت، کە مێسی پیرۆزبایی لە ئەگوێری دەکات و هیوای بۆ دەخوازێت لەسەر گۆڵکردن بەردەوام بێت.

ئەگوێرۆ و مێسی هەردووکیان گۆڵکاری مێژوویی یانەکانیانن. لە چەناڵی یوتیوبی مان سیتیدا سەرجەم گۆڵەکانی ئەگوێرۆ بەیەکەوە لە پارچەیەک ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە، کە ڤیدیۆیەکە زیاتر لە 15 خولەک دەبێت.