مێسی رێگری له‌ چوونی ئه‌گوێرۆ بۆ ریال مه‌درید ده‌كات

ئامۆژگاری ئه‌گوێرۆ ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید نه‌كات

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، فلۆرێنتینیۆ پێرێز و زینه‌دین زێدان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مێسی رێگری له‌ چوونی ئه‌گوێرۆ بۆ ریال مه‌درید ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 5 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی له‌ ڕێگه‌ی (واتس ئه‌پ) ئامۆژگاری سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری هاونیشتیمانی كردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید نه‌كات.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، مێسی به‌ ئه‌گوێرۆی گوتووه‌ كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید بكات باشتروایه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا له‌ مانچێسته‌ر سیتی بنمێنێته‌وه‌؟

مێسی ئامۆژگاری ئه‌گوێرۆی كردووه‌ كه‌ به‌ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ئاستی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنیشی به‌ ریال مه‌درید ئاستی به‌ره‌و داكشان و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ سووره‌ و پێیوایه‌ به‌ هاتنی قه‌ڵای سپی هێزێكی زۆری بۆ زیاد ده‌بێت.

Fly Erbil Advertisment