به ڤیدیۆ، دوای بردنه‌وه‌یه‌كی مانچێسته‌ر سیتی له ئارسێناڵ چی روویدا؟
گواردیۆلا شۆڕشه‌كه‌ی ئیسپانیا له پرێمه‌رلیگ دووباره ده‌كاته‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی شكستی به یانه‌ی ئارسێناڵیش هێنا و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی گه‌نه‌رزی له‌نده‌نی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی یازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی ئارسێناڵ كرد.
له خوله‌كی 19 كیڤن دی برۆین گۆڵی پێشكه‌وتنی مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات.
له خوله‌كی 51ـی گێمی دووه‌م، سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ‌كرد، دواتر له خوله‌كی 65 ئالێكسانده‌ر لاكازێتی تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئارسێناڵی تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی یانه‌ی تۆپچیه‌كان زۆری نه‌برد، كاتێك له خوله‌كی 74 گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
مانچێسته‌ر سیتی به 31 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد، یانه‌ی ئارسێناڵیش به 19 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی شه‌شه‌م جێگیر بووه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ مانچێسته‌ر سیتی تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه كه تووشی هیچ شكستێك نه‌هاتووه.
ـ دی برۆین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵی وه‌رگرت.
ـ د‌یڤید سیلڤا، له كۆی 11 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له پرێمه‌رلیگ، 7 ئاسیستی تۆمار كرد.
ـ گابرێل خیسۆس له دوایین 11 یاری رابردوو به‌شداریی 11 گۆڵی كردووه (9 گۆڵ و ئه‌سیست).
ـ له وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ تاكه یانه‌ی خوله‌كه‌یه كه زۆرترین گۆڵی له رێگه‌ی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان تۆمار كردووه (13) گۆڵ.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له دوایین 9 یاری خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی 12 گۆڵی كردووه (9 گۆڵ ـ 3 ئاسیست).
ـ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ئه‌گوێرۆ له میژووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشته 179 گۆڵ.
ـ دی برۆین، یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له یاریگه‌ی ئیتیحاد له دوای 5 مانگی رابردوو تۆمار كرد.
ـ دوای یارییه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵ، ئاماره‌كانی دی برۆین له‌م وه‌رزه زیادی كرد، له كۆی 16 یاری (9 گۆڵ، 3 ئاسیست).
ـ دی برۆین له‌م وه‌رزه گۆڵی له یانه‌كانی چێڵسی، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتیش كرد.