پاریس سانجێرمان نرخی فرۆشتنی دی ماریای بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
پاریس سانجێرمان ده‌رگای فرۆشتنی دی ماریای بۆ بارسێلۆنا كرده‌وه
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌رگای فرۆشتنی ئانخیل دی ماریا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو به‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنادا كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی 10 sport Magazine ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان نرخی فرۆشتنی ئانخیل دی ماریای ئارجێنتینای به بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی گفتوگۆیان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی فرۆشتنی دی ماریا ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌ن نرخه‌كه له‌و بڕه‌یه دابه‌زێنن كه دیاریان كردووه، به‌ڵام له به كه‌متر له 60 ملیۆن یۆرۆش ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری دی ماریا بن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا هاوینی رابردوو بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دی ماریا پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام ره‌ت كرایه‌وه.
دی ماریای 29 ساڵ له هاوینی 2007 له یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتیناوه روویكرده بێنفیكای پورتوگالی، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 وه‌رز له 2010 روویكرده ریال مه‌درید، پاشان له 2014 بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك وه‌رز له پرێمه‌رلیگ به‌ره‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆچی كرد..
