بۆسکێتس: یاری بارسێلۆنا چێژ و خۆشی جارانی نه‌ماوه‌

بۆسكێتس: خۆمان به‌ براوه‌ی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ دانانێین

سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری بارسسێلۆنای ئیسپانیا کە نزیک بۆتە لە ئەنجامدانی 100 یاریی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی ئاستێکی جوان پیشان نادات و وەک جارانی پێشوو نه‌ماوه‌ و هانده‌ران ناتوانن چێژ له‌ بارسێلۆنای ئێستا وه‌ربگرن.

ئەمرۆ پێنچشەمە 9 نۆڤێمبەری 2017، بۆسكێتس له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (مارکا) گوتی: شەرەفێکی گەورەیە بۆ من بتوانم  100یاریی بۆ ھەڵبژاردەکەم ئەنجام بدەم و لە ژمارەی ئەفسانە رائۆل گۆنزالێز نزیک ببمەوە کە خەونی من بوو بۆ گەیشتن بەو ژمارەیه‌.

بۆسکتس گوتیشی: ئەو کێشە سیاسیانەی ھەن وام لێناکەن لە پۆشینی درێسی لارۆخا ساردببمەوە یان دوودڵ بم، بەڵکو ھەوڵدەدەم زۆرترین ناسناو لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستبێنم، سەبارەت بە جێگیرکردنی فێرناندۆ ھێرۆ وەک بەرێوەبەری وەرزشی ھەڵبژاردەکەش، پێموایە ھەڵبژاردنێکی دروستیان کردووە.

ناوەڕاستەکەی بارسا، لەسەر شێواز و ئەدای تیپەکەی بەم شێوەیە دوا و ده‌ڵێت: سەرەتای وەرز بە شێوەیەکی باش دەستمان پێکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دەزانم یاریی پرچێژ و خۆش پێشکەش ناکەین، بەڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گرینگه‌ له‌ بردنه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامین، ھۆکارەکەشی بۆ پلانی یاریکردنی ڤالڤێردی راھێنەر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کە شێوازێكی سه‌ركه‌وتووی یاریکردنی بۆ بنیاتنانی یانه‌كه‌ په‌یڕه‌و كردووه‌.

بۆسکێتس له‌ میانه‌ی گفووگۆیه‌كه‌ی بۆچوونی خۆی لەسەر لویس سوارێزی ھێرشبەری یانەکەی دا و گوتی: هیچ گومانم له‌ ئاستبه‌رزی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ئۆروگواییه‌ نییه‌، چونکە خاوەن ئەزموون و شارەزاییەکی زۆرە و لە گۆرەپانی یارییه‌كاندا ھاوکارێکی باشی تیپەکەشە، پێموایە ماوەیەکی کورتە و دەگەرێتەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.

بۆسکێتس گوتیشی: ئەو 8 خاڵەی لە نێوان ئێمە و ریال مەدرید دایە باشە، ھیوادارم زیاتر بێت، بەڵام ئێمە لە ئێستاوە خۆمان بە براوەی لالیگا دانانێین، بەڵکو دەبێت بەردەوام بین لە بردنەوە.

لە کۆتایشدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەیشتن بە 100 یاریی لەگەڵ لارۆخاو نزیکبوونەوە لە ئەنجامدانی 450 یاریی بۆ بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆشی دەربڕی بە مانەوەی بۆ ئەو ماوە درێژە لە بلاوگرانە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

سێرخیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا
سێرخیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا
Fly Erbil Advertisment