حكومه‌تی عێراق یاسای حه‌شدی شه‌عبی هه‌موارده‌كاته‌وه
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا: هه‌ندێ بڕگه له یاسای حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ن ئه‌و هێزه له‌بڕیاردان سه‌رپشك كردووه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌فتار بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
جاسم به‌یاتی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عه‌بادی به‌نیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبیه.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌یاتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه و گوتی "هه‌ندێ بڕگه له یاسای حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ن، جێبه‌جێكردنیان سه‌خته، چونكه ئه‌و بڕگانه حه‌شدی شه‌عبی له‌زۆر بڕیار سه‌رپشك كردووه، كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌فتار بكه‌ن".
به‌یاتی جه‌ختیشی كرده‌وه "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه هه‌مواربكرێنه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان به‌و هێزانه ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرن".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "حكومه‌تی عێراق پلانی بۆ ناردنی ره‌شنووسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه" به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی ناردنی ره‌شنووسه‌كه ئاشكرا بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه رایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژ به داعش رایگه‌یاند، ئێمه هێشتا ئومێدمان هه‌یه كه عه‌بادی ده‌توانێت كۆنترۆڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق بكات. به‌ڵام تائێستا سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و نیازه‌ی حكومه‌تی عه‌بادی نییه.