عومان: بەم نزیکانە قەیرانی گەرووی هورمز کۆتایی دێت

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گازی سروشتیی شلکراوەی عومان رایگەیاند، قەیرانی گەرووی هورمز لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە، حەمەد نوعمان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گازی سروشتیی شلکراوەی عومان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێک لە بانگکۆک گوتی: "قەیرانی گەرووەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی درێژخایەنی کۆمپانیاکەمان نابێت".

نوعمان روونیکردەوە، ئەوان پێشتر پلانیان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان داڕشتووە و ماوەی دوو ساڵە لەسەر ئەو پرسە کار دەکەن. نوعمان جەختیکردەوە کە پلانەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی بەرهەمهێنانە، نەک وەڵامدانەوەی ئەو قەیرانانەی روویان داوە.