تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا

یانەی زاخۆ وەکو تاکە نوێنەری کوردستان لە یەکەم گەڕ دەبێتە میوانی نەفتی جنوب

K24- هەولێر

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا و یانەی زاخۆ وەکو تاکە نوێنەری کوردستان بەشداریی خولەکە دەکات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا تیروپشک بۆ وەرزی 2018/2017ی خولی نایابی عێراق ئەنجامدرا، کە خولەکە بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوە دەچێت و یانەکانی هەولێر، سلێمانی و گازی باکوور ناتوانن بەشداریی خولەکە بکەن و یانەی زاخۆ وەکو تاکە نوێنەری کوردستان لە گەڕی یەکەمی خولەکە لە بەسرە دەبێتە میوانی نەفتی جنوب.

رۆژانی 20و 21ی ئەم مانگە واتە دووشەممە و سیشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە بەڕێوە دەچن، کە دەبێت لە هەر چوار رۆژێک گەڕێکی خولەکە بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2018 خولەکە تەواو بێت.

لە گەڕی یەکەمی خولەکەش یانەی قوە جەوییەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەبێتە میوانی مینا.

ئەنجامی تیروپشکی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق
ئەنجامی تیروپشکی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق