هه‌ڵوێستێكی نایابی دی رۆسی، حكوومه‌تی سویدی هێنایه ده‌نگ
به فه‌رمی سووپاسنامهیهك له سویده‌وه ئاراسته‌ی دی رۆسی كرا
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا، هانده‌رانی ئیتاڵیا بێ رێزیان به سروودی نیشتیمانی سوید كرد و فیكه‌یان له كاتی گوتنه‌وه‌ی سرووده‌كه لێدا، به‌ڵام دی رۆسی به پیشاندانی هه‌ڵوێستێكی جوان نیگه‌رانییه‌كانی سویدییهكانی ڕه‌وانده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی كۆرێرۆ دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ده‌قی سووپاسنامهكهی حكوومه‌ت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی سویدی بڵاو كرده‌وه كه ئاراسته‌ی دی رۆسی كرا بوو.
دی رۆسی له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی نێوان سوید و ئیتاڵیا، چووه ژووری جلگۆڕینی سوید و رایگه‌یاند به ناوی ته‌واوی گه‌لی ئیتاڵیا داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌ین.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دی رۆسی له كاتێكدا بوو، كه ئیتاڵیا له‌سه‌ر ده‌ستی سوید تووشی شكستێكی تراژیدیا و شۆكێكی گه‌وره بوو كه له گه‌یشتن بۆ مۆندیال بێهوا كرا.
