فوئاد مه‌عسوم داوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌ر هه‌رێم ده‌كات

سه‌رۆككۆماری عێراق: داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ بکات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16/11/2017 فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات.

هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکات گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت و کار بۆ گەڕانەوەی بارودۆخی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بکات.