به فهرمی بارسێلۆنا بهبێ 7 ياريزانى رووبهڕووى يوڤێنتۆس دهبێتهوه
ڤاڵڤێردى ليستى ياريزانهكانى بۆ يارييهكهى يوڤى له چامپيۆنزليگ راگهياند

ئێرنیستۆ ڤالڤیردی لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و 7 یاریزانی ئەو یانەیە بە هۆی پێکان ناویان لەم لیستەدا نیە.
ئهمڕۆ دووشهممه، 20 نۆڤێمبهري 2017, پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری چوون بەرامبەر یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە قۆناخی کۆمەڵەکان بڵاوکردەوە و بۆ ئەم یارییەش هەر یەکە لە ئاردا تۆران، خاڤێر ماسکیرانۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، رافینیا، ئاندرێ گۆمێز و عوسمان دێمبلی بە هۆی پێکانەوە بەشداری لەم یارییە ناکەن.
بلاوگرانا لە کۆمەڵەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگیان گرتووە و یوڤێنتوسیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم دێن و هەردوو یانەش شەوی چوارشەممە له كاتژمير 22:45 خولهك له ياريگهى ئارينا له شارى تۆرينۆى ئيتاڵيا روبەرووی یەکتری دەبنەوە، بارسا له یاریگهی خۆی به 3 گۆڵی بێوهڵام شكستی به یوڤی هێنا.
.jpg)