مونتێلا له راهێنه‌رایه‌تی میلان دوورخرایه‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشوو شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه
به فه‌رمی میلان راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد

به فه‌رمی مۆنتێلای له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌یسی میلان دورخرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جینارۆ گاتوزۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه شوێنی گرته‌وه.
یانه‌ی ئه‌یسی میلان سه‌ره‌ڕای بازاڕكردنێكی گه‌وره و گواستنه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره، به‌ڵام به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستپێكرد و له دوایین 10 یاری رابردووی یانه‌كه‌ی له سێریا ئه‌ی، ته‌نیا 3 یاری بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناچار كرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوورخستنه‌وه‌ی مۆنتێلا رابگه‌یه‌نێن و شوێنه‌كه‌ی به گاتوزۆ پڕ بكه‌نه‌وه.
میلان له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: سووپاسی مۆنتێلا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ی له رابردوو پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی جێهێشتووه و گاتوزۆ شوێنه‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه.
