ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018 رووسیا
فیفا بۆ راكێشانی تیروپشكه‌كه داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ 7 ئه‌ستێره ناردووه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو به فه‌رمی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا راده‌كێشێت، ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ مه‌راسیمه‌كه كراوه و هه‌ڵبژارده‌كانیش به‌سه‌ر 4 ئاست دابه‌ش كراون و 2 كه‌سیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و 2 كه‌سه‌ی مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه بانگهێشتی گاری لینكه‌ری ته‌مه‌ن 56 ساڵی كردووه و پێشتر یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بووه و یاری بۆ یانه‌كانی لێسته‌ر سیتی، ئێڤه‌رتۆن، بارسێلۆنا و تۆتێنهام كردووه و ئێستاش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشییه له كه‌نالی (bbc)ـی بریتانیا.

هاوشانی گاری لینكه‌ر، فیفا بانگهێشتی كچه نماییشكار و په‌یامنێری وه‌رزشی ماریا كۆماندنایای كردووه كه ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك په‌یامنێری وه‌رزشی له تیڤی و رادیۆ كاری كردووه.

ئه‌و 7 ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه ده‌كه‌ن
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت به‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی بۆ 7 یاریزان ناردووه و هه‌موویان به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵیان كردووه.
كڵۆزه به‌شداری 4 مۆندیالی كردووه و به 16 گۆڵ، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له مێژوودا هاوشانی لۆران بلان (فڕەنسا)، جۆردۆن بانكس (ئینگلاند)، فابیۆ كاناڤارۆ (ئیتاڵیا)، دییگۆ فۆرلان (ئۆروگوای)، دییگۆ ماڕادۆنا (ئارجێنتینا) و كارلۆس پیۆڵ (ئیسپانیا) به‌شداری له مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كه‌ن.
.jpg)
كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه
بڕیاره له رۆژی هه‌ینی داهاتوو كاتژكێر 06:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له كۆشكی كریملین لە شاری مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بۆ 32 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربوو رابكیشرێت كه به‌سه‌ر 8 گرووپ دابه‌ش ده‌كرێن.

32 هه‌ڵبژارده‌كه به‌سه‌ر 2 ئاست دابه‌ش كراون
ئاستی یەکەم :
رووسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پورتوگال، ئارجێنتینا، بەلجیکا، پۆڵەندا و فرەنسا.
ئاستی دووەم:
ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلاند، کۆلۆمبیا، مێكسیكۆ، ئۆروگوای و کرواتیا.
ئاستی سێیەم:
دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، سەنیگال و ئیران.
ئاستی چوارەم:
سڕبیا، نەیجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشور و سعوودیە.

مۆندیال كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟
یارییەکانی مۆندیالی رووسیا رۆژی 14/6/2018 دەستپێدەکات و رۆژی 15/7/2018 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت.
