ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018 رووسیا

فیفا بۆ راكێشانی تیروپشكه‌كه‌ داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ 7 ئه‌ستێره‌ ناردووه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ فه‌رمی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا راده‌كێشێت، ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ مه‌راسیمه‌كه‌ كراوه‌ و هه‌ڵبژارده‌كانیش به‌سه‌ر 4 ئاست دابه‌ش كراون و 2 كه‌سیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.

ئه‌و 2 كه‌سه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه‌ بانگهێشتی گاری لینكه‌ری ته‌مه‌ن 56 ساڵی كردووه‌ و پێشتر یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بووه‌ و یاری بۆ یانه‌كانی لێسته‌ر سیتی، ئێڤه‌رتۆن، بارسێلۆنا و تۆتێنهام كردووه‌ و ئێستاش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشییه‌ له‌ كه‌نالی (bbc)ـی بریتانیا.

گاری لینكه‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگلیزی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشی له‌ بی بی سی بریتانیا
گاری لینكه‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگلیزی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشی له‌ بی بی سی بریتانیا

هاوشانی گاری لینكه‌ر، فیفا بانگهێشتی كچه‌ نماییشكار و په‌یامنێری وه‌رزشی ماریا كۆماندنایای كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك په‌یامنێری وه‌رزشی له‌ تیڤی و رادیۆ كاری كردووه‌.

كچه‌ نماییشكار و په‌یامنێری وه‌رزشی ماریا كۆماندنایا
كچه‌ نماییشكار و په‌یامنێری وه‌رزشی ماریا كۆماندنایا

ئه‌و 7 ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌‌كه‌ ده‌كه‌ن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌ بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت به‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی بۆ 7 یاریزان ناردووه‌ و هه‌موویان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ قبوڵیان كردووه‌.

 كڵۆزه‌ به‌شداری 4 مۆندیالی كردووه‌ و به‌ 16 گۆڵ، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ له‌ مێژوودا هاوشانی لۆران بلان (فڕەنسا)، جۆردۆن بانكس (ئینگلاند)، فابیۆ كاناڤارۆ (ئیتاڵیا)، دییگۆ فۆرلان (ئۆروگوای)، دییگۆ ماڕادۆنا (ئارجێنتینا) و كارلۆس پیۆڵ (ئیسپانیا) به‌شداری له‌ مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كه‌ن.

میرۆسلاڤ كلۆزه‌، گۆڵكه‌ری مێژووی مۆندیال
میرۆسلاڤ كلۆزه‌، گۆڵكه‌ری مێژووی مۆندیال

كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه‌

‌بڕیاره‌ له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو كاتژكێر 06:00ـی ئێواره‌ به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌ كۆشكی كریملین لە شاری مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بۆ 32 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربوو رابكیشرێت كه‌ به‌سه‌ر 8 گرووپ دابه‌ش ده‌كرێن.

دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا، ئه‌ستیره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا، ئه‌ستیره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا

32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌سه‌ر 2 ئاست دابه‌ش كراون
ئاستی یەکەم :
رووسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پورتوگال، ئارجێنتینا، بەلجیکا، پۆڵەندا و‌ فرەنسا.
ئاستی دووەم:
ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلاند، کۆلۆمبیا، مێكسیكۆ، ئۆروگوای و کرواتیا.
ئاستی سێیەم:
دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، سەنیگال و ئیران.
ئاستی چوارەم:
سڕبیا، نەیجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشور و سعوودیە.

32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌ به‌سه‌ر 4 ئاست دابه‌ش كراون
32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌ به‌سه‌ر 4 ئاست دابه‌ش كراون

مۆندیال كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟
یارییەکانی مۆندیالی رووسیا رۆژی 14/6/2018 دەستپێدەکات و رۆژی 15/7/2018 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت.

Fly Erbil Advertisment