هانده‌رانی بارسێلۆنا زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی خۆشیان پێگه‌یشت
بارسێلۆنا رۆژی شه‌ممه میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات
.jpg)
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رنجه‌كانیان خسته سهرمهشقهكانی ئه‌مڕۆی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه و زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی داخۆشكهریان بۆ هانده‌رانی بلاوگرانا راگه‌یاند.
له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 30 نۆڤێمبه‌ری 2017، چه‌ند یاریزانێكی پێكراوی بارسێلۆنا به‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ په‌یوه‌ندییه‌كان به یانه‌كه‌یان كرده‌وه.
بارسێلۆنا دواین مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامدا و هه‌ریه‌كه له سێرخی رۆبێرتۆ و ئه‌ندرێ گۆمێز كه له یاری رابردووی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ئاماده‌نه‌بوون به‌شداریان له مه‌شقه‌كان كرد.
ئاردا تورانی ئه‌ستێره‌ی توركی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌شداری یارییه‌كانی نه‌كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نجامدا.
جگه له‌وانه، ئیڤان راكیتیچ و تێرشتیگنی گۆڵپارێز كه رۆژێك پێشتر له مه‌شقه‌كان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌مجاره گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێگه‌ی بارسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه عوسمان دێمبلی به خێرایی له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا خافیێر ماسكێرانۆ و رافینیا ئه‌لكانتارا هێشتا چاكنه‌بوونه‌ته‌وه و له دابڕان له یانه‌كه‌یان به‌رده‌وامن.
له گه‌ڕی چوارده‌می لالیگا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات.
.jpg)