بۆ یه‌كگرتوویی كورد .. داوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه ده‌كرێت
كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هێنده‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسییه نیو هێنده یاسایی نییه
K24- هه‌ولێر:
زامنكردنی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕای شاره‌زایان ته‌نها به‌یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت بۆ یه‌كگرتوویی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌كاتی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی گفتوگۆیه و به‌غداش مه‌رجی هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی بۆ ئه‌و گفتوگۆیه داناوه. به‌شێك له شاره‌زایانی یاساییش ده‌ڵێن كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هێنده‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسییه نیو هێنده یاسایی نییه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، نه‌جده‌ت ئاكره‌یی شاره‌زا له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێی وایه, كورد ده‌بێت كار بۆ دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" له‌كه‌سانی شاره‌زا بكات, تاكو بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌یه‌كگرتوویی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه و كێشه‌یه‌ك ببنه‌وه.