سه‌رحه‌د قادر: تۆمه‌تبارێك بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ من ده‌ركردووه .. له‌دادگا رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك: ئه‌و داواكاریه‌ی له دژی من به‌رزكراوه‌ته‌وه مایه‌ی پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕییه
K24- هه‌ولێر:
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگای روسافه له به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
عه‌مید سه‌رحه‌د له‌لێدوانێكدا راگه‌یاندووه، له 13ی نیسانی ساڵی 2014 كۆمه‌ڵه زیندانیه‌ك له قه‌زای دوبز ئازادكران و دوای ته‌نیا رۆژێك ئۆتۆمۆبیلێك ته‌قێندرایه‌وه و هێرش كرایه سه‌ر ماڵی یه‌كێك لهدادوهرهكان و ماڵه‌كه‌یان سووتاند، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ئێمه گه‌یشتینه شوێنی رووداوه‌كه و رێگه‌مان نه‌دا رووداوه‌كه ئاڵۆزتر بێت.
هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و دادوه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی سووتێنرابوو، دوای 3 ساڵ داوایه‌كی له‌دژی من و كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی تیرۆر له‌دادگا تۆماركرد، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به تیرۆره‌وه نه‌بووه و هه‌میشه له دژی تیرۆر وهستاینهتهوه".
قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "315 كه‌س له‌گه‌ڵمدا له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆر شه‌هید كراون له‌ناویاندا برایه‌كی منیش هه‌بوو و زیاتر له 15 كه‌سی دیكه‌ی نزیكی من له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه تیرۆر‌كراون، ته‌نیا له‌ساڵی رابردوودا زیاتر له 240 تیرۆریستمان ده‌ستگیركردووه و سه‌رجه‌میان به زیندانیكردنی ماوه‌ی 15 ساڵ تا له‌سێداره‌دان به سزاكانیان گه‌یه‌ندراون، هه‌وه‌رها چه‌ندین دۆسیه‌ی كوشتنمان ئاشكرا كردوون، وه‌ك دۆسیه‌ی كوشتنی حه‌مه خان دارا، ئه‌بو صه‌دام، محه‌مه‌د خه‌لیل، شێخ عه‌بدوڵڵا سامی و چه‌ندین دۆسیه‌ی دیكه و ته‌واوی تاوانبارانیشمان ره‌وانه‌ی دادگا كردوون، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا به تیرۆر تاوانبار ده‌كرێن".
سه‌رحه‌د قادر گوتی "زیاتر له 14 جار به ده‌یان هاووڵاتی كورد، عه‌ره‌ب و كریستیانم له‌ده‌ست تیرۆریستان رزگاركردووه، هه‌وره‌ها زیاتر له 18 بۆمبی چێندراو به‌خۆم و هێزهكانمهوه ته‌قیونه‌ته‌وه".
سه‌رحه‌د قادر پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات "له‌كاتی هێرشه‌كانی سه‌ر بینایه‌ی هه‌واڵگه‌ری، جه‌واهر مۆڵ، بازاڕی زێڕینگران و پۆلیسی كه‌ركوك، كێ رووبه‌ڕووی تیرۆریستان بووه‌وه؟".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه "ئه‌و داواكاریه‌ی له دژی من به‌رزكراوه‌ته‌وه مایه‌ی پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕییه، چونكه خودی دادوه‌ره‌كه به ئازادكردنی چه‌ندین تیرۆریست له زیندان تۆمه‌تباره، به‌ڵام منیش داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌و دادوه‌ره كه ناوی "محه‌مه‌د نه‌دیم"ـه له دادگای هه‌ولێر تۆمار ده‌كه‌م و ته‌واوی تاوانه‌كانی به دیكۆمێنته‌وه له‌به‌رده‌م دادگا ده‌سه‌لمێنم".
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك، دادگای به‌دواداچوونی روسافه له به‌غدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك و 12 ئه‌فسه‌ری دیكه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ركردبوو.