ئاوارهكانی خورماتوو لهدۆخێكی خراپدان
ئاوارهكانی خورماتوو: حەشدى شەعبى چەندین تاوانى دژ بەخەڵکى سیڤیل ئەنجامداوە
K24- ههولێر:
دواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر, بەسەدان خێزانى دانیشتووى خورماتوو ئاوارەى ناوچەى داودە و گوندەکانى پشت خورماتوو بونە و ڕوویان لە قوتابخانە و مزگەوت و شوێنە گشتیەکان کردووە و لەدۆخێکى خراپدا دهگوزهرێنن، هەریەکێک لەو خێزانانەش چیرۆکێکیان لایە.
هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن، حەشدى شەعبى چەندین تاوانى دژ بەخەڵکى سیڤیل ئەنجامداوە، لەوانە ڕاکێشانى تەرمى خەڵک بەناو شەقامەکاندا و سوتاندنى ماڵى هاوڵاتیان و داگیرکردنى بارەگا حزبیەکان و کوشتنى دەیان خەڵکى بێ تاوان.