عه‌لاوی: نازانم كێ فه‌رمانڕه‌وای عێراقه
"له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كورد له په‌یوه‌ندیدام"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: "خراپی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی لاوازییه‌كی گه‌وره‌یه له عێراق و پێویسته پشت به بنه‌مای روون بۆ دیاریكردنی نه‌خشه رێگای چاكسازی ببه‌سترێت و كه‌شوهه‌وای وڵاتیش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به گونجاو نازانم".
عه‌لاوی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'الحرة عراق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "گرفتی ئابووری گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری و هه‌ژاری له وڵات به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی گرتووه و پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌قامگیریی عێراق ته‌رخان بكرێت و ئابووریش پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و سه‌قامگیریه‌یه، بۆیه پێویسته به زوویی و به‌گوێره‌ی نه‌خشه رێگایه‌ك چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بكرێت تا ببێته هۆی گه‌ره‌نتیكردنی دۆخی ئابووری وڵات".
له‌باره‌ی ئه‌و داخوازییه‌ی چه‌ندین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و سووربوونی حكوومه‌تی عێراق و عه‌لی سیستانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، عه‌لاوی گوتوویه‌تی: "نازانم كێ فه‌رمانڕه‌وای عێراقه، حه‌یده‌ر عه‌بادی یان عه‌لی سیستانی، یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؟، له راستیدا نازانم كێ كاروباره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات".
عه‌لاوی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كورد له په‌یوه‌ندیدام، سه‌ركردایه‌تی كوردستان ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه گفتوگۆكان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی عێراقدا بێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ندێك گرژی هێشتا ماون كه په‌یوه‌ستن به پارێزگای كه‌ركووكه‌وه".